Favorite films

Recent activity

All

Recent reviews

More
  • Un Chien Andalou

    Un Chien Andalou

    شۆڕشی سوریالیی ساڵی ١٩٢٠ لەسەر دەستی "ئەندرێ بریتۆن" و برادەرەکانی لەنێو شەقامەکانی پاریس بەرپابوو. سوریالییەت ئەقڵی ناوەوەی ھونەرمەند یاخود نووسەری ڕزگار کرد و، ھانیدان ئەوەی کە لەناخی خۆیاندا ھەستی پێدەکەن؛ لە میانەی ھونەر و ئەدەبەوە دەریببڕن.

    ئاشکرایە کەسی داھێنەر پێشتر ئارەزووەکانی خۆی خەفەکردبوو، دەترسا دەربڕینی ئەو ئارەزوانەی ببێتە شوێنی گلەیی و گازەندەی ئەوانی دیکە، گوایە ئەو ئارەزوانە لە ئایین یاخود لە دابونەریتە کۆمەڵایەتییە ڕەگ داکوتاوەکان لایداوە. وەلێ لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی سوریالیزم، کەسی داھێنەر چیتر لە ھیچ شتێک نەدەترسا، بگرە گوزارشتی…

  • Incendies

    Incendies

    بۆچی ئەم فیلمە بە گۆرانییەکی «Radiohead» دەکرێتەوە؟

    ڤیلەنوڤ لە ڕێگەی ئەم گۆرانییەوە دوورییەک دروست دەکات، لە نێوان بینەر و جیھانی فیلمەکە(ژیانی کارەکتەرەکان) و، دامانـدەنێت لە جێگەی بێگانەیەک و دوور لەم جیھانە، لە بینین و تێڕوانینی کەسێکی دەرەکیـدا داماندەنێت.

    ئەگەر لە جێگەی «Radiohead»، گۆرانی یاخود ئاوازێکی عەرەبیی دابنرایە؛ ئەوە چیتر لەو جێگەیەدا نەدەماین، کە ڤیلەنوڤ زۆر زیرەکانە دەیویست تیایدا دامانـبنێت(ڤیلەنوڤیش خۆی ئاماژەی پێکردووە و دەڵێت: ئەگەر ئاوازێکی عەرەبییم دابنایە؛ جۆرێک لە ڕەسەنییەتم دەبەخشییە فیلمەکە، کە بەھیچ شێوەیەک ئەوەم بەدڵ نەبوو). ھەروەھا ئەگەر…

Popular reviews

More
  • The Social Network

    The Social Network

    ★★★★★

    بە ڕای من، ھەڵە دەبێت، ئەگەر بڵێین‏"The Social Network" فیلمێکە لەبارەی دروستـبوونی فەیسبووکەوە. بەڵکو فیلمەکە زۆر لەوە زیادترە، فیلمێکە لەبارەی ھاوڕێیەتیی، پەیوەندی خۆشەویستی، خیانەت، داھێنان و سەرکەوتن، کۆمەڵگە، ھتد... لە سەردەمی دیجیتاڵ و ئینتەرنێتـدا.

    ئەم فیلمە پەیوەست نییە بە سەرکەوتن و مانەوەی فەیسبووک، "The social network" لە فەیسبووک زیاتر دەژی و زیاتر دەمێنێتەوە. ئەم فیلمە دروستبوونی سۆشیال میدیایەکی وەک فەیسبووک، تەنیا وەک باکـدرۆپێک بەکاردەھێنێت بۆ شیکردنەوەی ئەو چەمکانەی سەرەوە لەم سەردەمەدا. وەک ئارۆن سۆرکینـی سیناریستی ئەم فیلمە کە دەڵێت: "دەتوانیت فیلمێک…